كوردستاننووچە

سەرۆكایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێزدییەكان كرد بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵەوە

ئێزیدی 24 – هەولێر

سەرۆكایەتی یەكێتی لە پەیامەكەدا وێڕای پیرۆزبایی، جەختیكردەوە لە خستنەگەڕی هەموو هەوڵەكانیان بۆ بەجینۆسایدناساندنی تاوانەكانی داعش دژ بە ئێزدییەكان.

ئەوەشی خستەڕوو كە بەردەوام دەبن لە گەڕان و سۆرغكردن بۆ زانینی چارەنووسی ئەو هاووڵاتییانەی تا ئێستا بێسەروشوێنن و هیواشی خواست كە ساڵی داهاتوو پێكەوە جەژنەكە لە شەنگال بكەنەوە.

دەقی پەیامەكە:
بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی نوێی خوشک و برایانی ئێزیدی، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئەنجوومەنی رووحانی کوردانی ئێزیدی و سەرجەم ئێزدیان لە کوردستان و عێراق و جیھان دەکەین.

لەم بۆنەیەدا ، تەئکید لە خستنەگەڕی ھەموو ھەوڵەکانی یەکێتیی دەکەینەوە ، بۆ بەجینۆساید ناساندنی تاوانەکانی تیرۆریستانی داعش کە ٣ / ٨ / ٢٠١٤ دەرحەق بە ئێزدییەکان ئەنجامیدا!

بەردەوامیش دەبین لە گەڕان و سۆراغکردنی ئازیزەکانمان، کە تا ئێستا چارەنووسیان دیارنییە، لەھەوڵی زیاتریشدا دەبین بۆئاوەدانکردنەوەی شەنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان و پاراستنی ماف و کەلتووری رەسەنی ئاینی ئێزدییەکان.

ھیوادارین لەم کاتەدا ھەموومان زیاتر پابەندبین بە رێنماییەتەندروستییەکان و ئەم دۆخە سەختە تێپەڕێنین، ساڵی داھاتووش پێکەوە لە شاری خۆشەویستی شەنگالی دێرین ئەم جەژنە بەرزڕاگرین و بەخۆشییەوە بەڕێی بکەین و گیانی برایەتی و پێکەوەژیان زیاتر پەرەپێبدەین.

زێدەتر ببینە

بابه‌تێن ب ڤێ مژارێ ڤه‌ گرێدای

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Close